پرۆسەی دووبارە ژماردنی دەستی بۆ 108 وێستگه‌ی دیکەی دەنگدان ده‌ستی پێكرد

لڤین:

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند  لەسەر بڕیاری دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ 108 وێستگەی ھەڵبژاردنەکان دەست پێکردووە.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بڕیاریدا پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ژمارەیەک وێستگە ئەنجام بدرێتەوە و وتی: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەیش کۆمیسیۆن پرۆسەکەی دەست پێکردووە.

باسی لەوەشکردووە، ژمارەی ئەو وێستگانەی کە پرۆسەی دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆیان ئەنجام دەدرێتەوە، 108 وێستگەن و تایبەتن بە بەشی رەسافە رۆژھەڵاتی بەغداد.

دوێنێ  کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا، دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان، پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو تانانە تەواو بکات کە لەلایەن ژمارەیەک لایەنی ناڕەزایی لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button