وەزارەتی دارایی پارەی مانگانەی مامۆستایانی وانەبێژی دیاریکرد

لڤین:
دوای چەندین رۆژ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕی ئەو پارەیەی دیاریكرد كە مانگانە بدرێتە مامۆستایانی وانەبێژ.
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە دابینكردنی بڕی (300) بۆ (350) هەزار دیناری مانگانە بۆ وانەبێژی دەرچوی پەیمانگا، بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی وئابوری حكومەتی هەرێم هەر وانەبێژێكی دەرچوی زانكۆش بڕی (400) بۆ (450) هەزار دیناری پێ دەدرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابوری بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هەریەك لە وەزیری پەروەردە و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبۆوە.