قائیمقامی سلێمانی پشتیوانی شۆفێری هێڵەکانی پاسی ناوشار دەکات

لڤین:
نوێنه‌ری شۆفێرانی هێڵه‌كانی ناو شار سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیان كرد به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕێك سوته‌مه‌نی بۆ هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت تابتوانن به‌هه‌مان نرخی ئێستا به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كه‌یان.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پاسه‌كانی ناوشار كۆبویه‌وه كه یاداشتێكی وەرگرت کە به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕێك سوته‌مه‌نی بۆ هێڵی گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت تابتوانن به‌هه‌مان نرخی ئێستا به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كه‌یان ئامادەیانکردبوو.
قائیمقامی سلێمانی لەو کۆبونەوەیەدا بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاریەکەی پێنەدان بەڵام به‌ڵێنی پێدان هاوكارو پشتیوانی داواكه‌یان ده‌بێت.
بەیانی ئەمڕۆ شۆفێرانی 28 هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند و بە ژمارەیەکی زۆر پاسەوە چونە بەردەم بینای قائیمقامیەتی سلێمانی و نوێنەرەکانیان لەگەڵ قائیمقام کۆبونەوە.