پارتی دەڵێت لە هەورامان کادرێکمان دراوە و پۆلیس رەتیدەکاتەوە

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕەتیدەکاتەوە لە بنکەیەکی دەنگدان لە بیارە تەقە کرابێت و دەڵێت، تەنها کێشەیەکی بچوک بووە و چارەسەر کراوە.

مییدیاکانی پارتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە بنکەیەکی دەنگدان لە ناحیەی بیارە، بەرپرسێکی سەربازیی یەکێتی بە چەند پاسەوانێکەوە چووەتە بنکەکە و تەقەیان کردووە، لە ئەنجامی دەمەقاڵەش پێشمەرگەیەکی پارتی بریندار بووە.

لەو بارەیەوە بەرزان عوسمان، وتەبیژی پۆلیسی هەڵەبجە بە (ناس کورد)ی راگەیاندووە “بە هیچ شێوەیەک تەقە نەکراوە و ئەوە ڕاست نییە، تەنها کێشەیەکی بچوک هەبووە و قائیمقام و لایەنی پەیوەندیدار چوونەتە ئەوێ و کێشەکە چارەسەر کراوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button