فازڵ میرانی: هەوڵێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی دەنگی کورد

لڤین:
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئامێره‌كان ده‌نگدان هه‌وڵێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كورد.
فازڵ میرانی دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت دەنگیدا رایگەیاند “له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان و كه‌موكوڕی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پلانێكی سیاسییه و بۆچوونم وایه هه‌وڵێكی سیاسییه بۆ له‌ناوبردنی ده‌نگی كورد”.
سکرتێری مەکتەبیسیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی: به‌ڵگه‌ش ده‌نگدانی تایبه‌ته كه ده‌نگی 10 هه‌زار هاوڵاتی شنگال فه‌وتێنرا، هه‌رچه‌ند چه‌ند رۆژێك زووتر كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، كه ناوی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، به‌ڵام له كاتی ده‌نگدان ناویان نه‌بووه، ده‌نگدانیان چووه بۆ كه‌ربه‌لا، تا ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌مه به‌رنامه بۆداڕێژراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد هیچ پەیامێکی بۆ کۆمسیۆن نییە “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودی نییه و هیچیان پێناكرێت، ئه‌وه‌تا من له‌و بنكه‌یه ده‌نگم نه‌داوه، بزانم چیان پێده‌كرێت”.
میرانی روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌نگێكی زۆری كورد ده‌فه‌وتێت، كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر كورسییه‌كانی كورد ده‌بێت له په‌رله‌مانی عێراق.
باسی لەوەشکرد: هه‌وڵێك هه‌یه ده‌نگی كورد له موسڵ و ناوچه كوردستانییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه، بۆیه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌م روو بکەنە سندوقەکانی دەنگدان.