تەقینەوەیەک لە سوید روویدا

لڤین:

لە تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی ناوەندی نیشتەجێبوونی شاری گۆتێنبێرگی سوید 16 گەیەندراونەتە نەخۆشخان و سێکەس بریندار بوون، هۆکاری تەقینەوەکەش تا ئێستا نەزاندراوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، تا ئێستا تیمەکانی فریاکەوتن 16 کەسیان لە نێو ئاگرەکە دەرهێناوە و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردوون.

پۆلیس وتی کە لێکۆڵینەوەیەیان دەستپێکردووە بەڵام ناتوانن وردەکاری زیاتر بدەن، تیمەکانی فریاکەوتنیش کار دەکەن بۆ چۆڵکردنی بیناکە.

ئەنجە ئەلمین کە لە بیناکەدا دەژی وتوتەی کە دوای کاتژمێر پێنجی بەیانی ئەمڕۆ رووداوەکە روویداوە و دەڵێت “من چوومە دەرەوە لەسەر باڵکۆنەکە شۆک بووم لە هەموو شوێنێک دووکەڵ هەبوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button