هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بارەی پەیوەندیان بە پارتیەوە روونکردنەوە دەدات

لڤین:
وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە بارەی پەیوەمندیکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانیان بە پارتیەوە روونکردنەوەیەک بڵآو دەکاتەوە و رەتیدەکاتەوە ئەو کەسانە ئەندامی ئەوان بووبن.
حسێن ئەحمەد، لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە “دەنگۆی ئەوەبڵاو بوەتەوە کە ھەندێک ئەندامی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆنەتە پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەندێک ئەندام گوایە بونەتە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هاوکات بۆ سەلماندنی زیاتری ئەم بابەتە چەند وێنەیەکیش لە کاتی کۆبوونەوەو سەردانی کردندا لە لق و ناوچە جیاجیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی هاودید و لایەنداری هاوپەیمانی نیشتیمانییەوە گیراون”.
لەو بارەیوە روونیکردووەتەوە “جگە لەوەی بە توندی ئەم دەنگـۆ نا ڕاست و نا باڵغە ڕەت دەکەینەوە” و ڕاشیدەگەیەنین، کە هاوپەیمانی نیشتیمانی، حیزبی باڵ باڵێن و تەکەتولات نییە، حیزبی دابەش بوونی تاقم تاقمێن نییە، بە پێچەوانەوە، ئێمە بە مەفهومی تەواوی چەمکی هاوپەیمانێتی، هاوپەیمانین، بۆ سەرخستنی عەدالەت و چاکسازی ئەو وێنانەیشی گیروان، نەک وێنەی هاودیدانی ئێمە نین، بەڵکو ڕۆژێک لە ڕۆژانیش پەیوەندی ئۆرگانیکیان بە هاوپەیمانییەوە نەبووە.
ئەو دەنگۆیانەش دوای ئەوەهات کە ماوەی رابردوو هوپەیمانێتیەکە بایکۆتی دەنگدانی راگەیاند و دواتریش رێکەوتنی لەگەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی کرد و داوای لە لایەنگرانی کرددەبگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن، دوو رۆژی رابردووش چەند وێنەیەک بڵآوکرایەوە کە باس لەوە کرا ژمارەیەک لە کادرانی هاوپەیمانێتیەکە پەیوەندیان بە پارتیەوە کردووە.