ئەمڕۆ زاخۆ بە فەرمی دەکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ

لڤین:

ئەمڕۆ زاخۆ وەک ئیدارەی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شارەكە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی تەمموز بڕیاریدا هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ بکرێتە ئیدارەی سەربەخۆ و وەزارەتی ناوخۆش ڕاسپێردراوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان.

زاخۆ، ده‌كه‌وێته‌ باكووری پارێزگای دهۆك، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 300 هەزار کەسە و187 گوندی لەخۆی گرتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button