شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: رێگری نەماوە بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە

لڤین:
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی رایگەیاند، جاران ڕێگریه‌ک هه‌بوو بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، به‌ڵام ئێستا به‌شی زۆری ڕێگرییه‌کان نه‌ماوه.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: ڕێکخستنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ڕیفۆڕم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئێستا له قۆناغێکی باشدایه و له به‌ره‌و پێشه‌وه چوونه، ده‌توانم بڵێم ئومێدێکی زۆر هه‌یه که له سه‌قفێکی زه‌مه‌نی زۆر کورت‌دا هه‌موو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه یه‌کبگرنه‌وه و بچنه‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
جێگری سەرۆکی هەرێم وتیشی: له‌و ماوه کورته‌ی پێشوودا دوو هێزی سه‌ره‌کیمان هه‌یه که پێیان ده‌وترێت هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک و دوو، هه‌موو چه‌که قورسه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌و دوو هێزه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه که زیاتر له نزیکه‌ی 15 هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌بن هه‌ردووکیان دوێنێ نوسراویان بۆکراوه و چونه‌ته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دوو لیوا هه‌ر له‌و ماوه کورته‌دا چۆته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئەو وتیشی: جاران ڕێگریه‌ک هه‌بوو بۆئه‌وه به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵێم به‌شی زۆری ڕێگرییه‌کان له‌به‌رده‌می ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌ماوه، ئومێدێکی زۆر هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانیین له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سوپایه‌کی یه‌کگرتووی پێشمه‌رگه‌ی پڕ مه‌شق و پڕ چه‌کی وا که بتوانێت پارێزگاری له‌م ده‌ستکه‌وتانه بکات.
شێخ جەعفەر ئاماژەی بەەوەکرد “یه‌که‌ی 70 که مه‌رکه‌زی بڕیاری سیاسی له‌لای به‌ڕێز (بافڵ تاڵه‌بانی)یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌موو ئاماده‌ییه‌کی خۆی ده‌ربڕیووه، به‌ڵێنیشی داوه که هیچ ڕێگریه‌ک نه‌بێت هەروەها هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بێت و به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشی ده‌زانێت که ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه هه‌مووی ملکه‌چی یاسا و نیزام له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت، وە پێش ئه‌وه جه‌نابی کاک مه‌سعود وه‌کو سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان فه‌رمانیداوه که یه‌که‌ی 80 به‌ته‌واوه‌تی بچێته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که ئه‌مه دوو ناوه‌ندی بڕیاری زۆر گرنگن و هێزی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌دایه.”
دەشڵێت” ڕیفۆرم ته‌نها شمولی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناکات ئه‌وه قۆناغی یه‌که‌مه شمولی پێشمه‌رگه ده‌کات، ده‌بێت ڕیفۆرم له هێزه‌کانی ناوخۆ بکرێت له پۆلیس بکرێت، له ئاسایش بکرێت ده‌بێت ڕیفۆرم له‌هه‌مووی بکرێت ئه‌وه به قۆناغ ده‌ڕوات له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ش که بۆنموونه سه‌ر به ده‌زگایه‌که یان هی که‌سێکه پێویستی کردووه له ڕابردوودا ئه‌وانه به‌دڵنیاییه‌وه شمولی ڕیفۆرم ده‌که‌ن به میکانیزمێکی گونجاوی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه کاریان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.”
لەبارەی هێزی ئاڵتونی رایگەیاند “به‌شێکه له یه‌که‌ی 70 ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ده‌ڵێت به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، هێزی ئاڵتونی ئه‌وه لیوایه‌کە پێیان ده‌ڵێن لیوای کۆماندۆ ئه‌وه فه‌وجێکه له لیواکه ملکه‌چه بۆ فه‌رمانی یه‌که‌ی 70، به‌داخه‌وه که هه‌ندێک خه‌ڵک ناوی ئه‌وه‌ی لێده‌هێنێت به‌ناوی منه‌وه‌یه، ئه‌و هێزە (هێزی ئاڵتونی) هێزه‌کانی یه‌که‌ی 70 دایناون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان، هێزێکی مه‌شق پێکراون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان”.