گەنجێک دوای تەقەکردنی لە کارمەندیکی ئاسایش دەستگیرکرا

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەقەکەرێکیان دەستگیرکردووە کە کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردبوو هەڵاتبوو.

پۆلیسیس سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن  گوێبیستی دەنگی تەقە دەبن لەنزیک گۆڕستانی هەواری تازە، بۆیە دەچنە شوێنی ڕوداوەکە و لەگەڵ گەشتنی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و هەڵدێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیری دەکەن و دەست بەسەر دەمانچەکەیدا دەگرن.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پاش ناردنی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە تۆمەتبار (ر. ف. س) لەدایکبوی ١٩٩٩ پیشەی بێکار، کە تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کردوە کە لە ئەرکدا بوەو برینداری کردووە، ئەو کەسە پێشینەی تاوانیشی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button