خێزانێک بۆ روونکردنەوەی چارەنوسی کوڕە گەریلاکەیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە

لڤین:
خێزانێک لە رۆژئاوای کوردستانەوە روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ئەوەی چارەنوسی کوڕە گەریلاکەیان بۆ روون ببێتەوە کە لە ئاڵۆزیەکدا لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتیدا بێسەروشوێن بوون.
ئاژانسی رۆژ نیوز بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ، خانەوادەی دژوار بەرخۆدان کە گەریلای پەکەکەیە و لە رۆژی ٢٦ی تەمموزەوە بێسەرو شوینە لە شاری حەسەکەوە بەرەو دەروازەی سێمێلکا بەڕێکەوتن، بە مەبەستی هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان تا چارەنووسی کوڕەکەیان بۆ ڕوون ببێتەوە.
پێشتر پەکەکە رایگەینادبوو ڕۆژی ٢٦ی تەمموز لە گوندێکی خەلیفان لەلایەن هێزێکی پارتیەوە سێ گەریلا بێسەروشووێن بوون.
هەرچەندە هەپەگە بە فەرمیی داوای ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکە و ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو گەریلایانەی لە پارتی کردووە، بەڵام ئێستا پارتی وەڵامی نەداوەتەوە.