بکوژانی قادر قادری سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچوو

لڤین:

بکوژانی قادر قادری سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرکرا و پارێزەرەکانی کوژراوەکەش رایانگەیاند کە دۆسیەکە تەمیز دەکەنەوە لەبەر ئەوەی ئەو لایەنەی لە پشت کوشتنەکەوە بووە ئیدانە نەکراوە.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دادگا بڕیاری کۆتایی بۆ سێکەس لە بکوژانی قادر قادری فەرماندەی حزبی دیموکراتی کوردستان،  دەرکرد کە لە سنوری ناوچەی بالیسان و شکارتە لە ٢ی تەممموزی ٢٠١٨ تیرۆر کرابوو.

پارێزەرانی دۆسیەکە رایانگەیاند کە سێکەس لە بکەرەانی تیرۆرەکە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە و دانپێدانانیان هەبووە لەوەی کە لایەنێکی دەرەکی بڕی یەک ملیار تمەنی پێداون بۆ ئەو کارە.

پارێزەرانی دۆسیەکە راشیان گەیاند، ئەوان دۆسیەکە تەمیز دەکەنەوە لەبەر ئەوەی دانپێدانانی بکەرەکان هەبووە کە دەستی دەرەکی لە پشت ئەو هەوڵەوە بووە ئێران بووە و چەند جارێک لە سەر سنور کۆبونەوەیان کردووە.

مەنسوری مروەتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: ئەم کارە تیرۆرە و کوشتنێکی ئاسایی نییە و چاوەروانیمان لە دادگای هەولێر ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانبار بناسرێن.

ئەو وتیشی: زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوری کوردستاندا تیرۆرکراون، ئەمەش سەرەتایەکی باشە هیوادارین بەردەوام بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button