نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی حه‌وت لە سلێمانی دیاریكرا

لڤین:
نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ته‌مموز دیاری كرا‌و پێدانی كاره‌بای مۆلیده له‌م مانگه‌شدا (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت كار به مۆلیده‌كان ده‌كرێت.
لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (حه‌وت) دیاریكرد، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێره‌كانی كاركردن دیاریكراوه.
بە گوێرەی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی مۆلیدە ئەهلیەکان له مانگی (حه‌وت)دا له‌نێوان (285) بۆ (315) کاتژمێردا بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان (12) هه‌زار بۆ (13) هه‌زار و 500 دیناردا ده‌بێت، هه‌ربۆیه به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.