ئاڵا تاڵەبانی:
ئەوەی وەهمی هەبێت دەتوانێت په‌رته‌وازه‌یی بخاته ناو یه‌كێتیه‌وه هیچ له مێژووفێر نه‌بووه

لڤین:
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هه‌ركه‌س وه‌همی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌توانێت په‌رته‌وازه‌یی بخاته ناو یه‌كێتیه‌وه هیچ له مێژووی نزیك و دوور فێر نه‌بووه.
ئاڵا تاڵه‌بانی، له تویتێكدا له هه‌ژماری خۆی کە بەزمانی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە نوسیویه‌تی “له قوتابخانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه فێری واتاكانی یه‌كڕیزی بووین، ئه‌وه‌ش له ده‌روونماندا چه‌سپاوه و له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشدا به‌رجه‌سته بووه.
ئەو دەشڵێت: هه‌ركه‌سیش وه‌همی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌توانێت په‌رته‌وازه‌یی بخاته ناو یه‌كێتیه‌وه یاخود رۆڵ و پێگه كاریگه‌ره سیاسییه‌كه‌ی لاواز بكات، هیچ له مێژووی نزیك و دوور فێر نه‌بووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راشیگه‌یاندوه، ئه‌و قسانه‌شی لێره و له‌وێ ده‌كرێن، چه‌كی خه‌ڵكانی موفلیس و شكستخواردون، گه‌له‌كه‌مان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.