ھێرش کرایە سەر ھێزەکانی ئەمریکا

لڤین:

لە باکور و خۆرهەڵاتی سوریا ھێرش کرایە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و بەرپرسێکی سەربازیی دەڵێت ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گولـلە ھاوەنێک ئاڕاستەی کێڵگەی بەرھەمھێنانی غازی کونیکۆ لە دێرزوور کراوە، بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کراونەتە ئامانج.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ئەوەسی راگەیاندووە لەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button