لڤین پرێس – Lvin Press

عێراق

sudany with urope

سودانی لەگەڵ باڵیۆزانی ئەوروپا: حکومەت سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆسییە ناوخۆییەکانە

لڤین لەمیانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا و باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش، پاڵپشتی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئیدارییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە. نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی جەختیکردووەتەوە، حکومەت سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆسییە ناوخۆییەکانی وڵاتە لە

زیاتر بخوێنەرەوە »
گەرما

کەشناسی پێشبینیدەكات کەشێکی گەرمی هاوینە عێراق و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە

لڤین کەشناسیی عێراق پێشبینیدەكات کەشێکی گەرمی هاوینە تەواوی ناوچەكانی عێراق بگرێتەوە و لە هەرێمی کوردستانیش باران ببارێت. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ کەشێکی گەرمی هاوینە تەواوی عێراق دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش باران دەبارێت. لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووش پێشبینیدەكات، سبەی و دووسبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، سبەی

زیاتر بخوێنەرەوە »

هەناردەنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

لڤین کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ هەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە، عێراق رۆژانە 214 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا ناردووە. بەگوێرەی دەزگای زانیاریی وزەی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو ئەمریکا لە 9 وڵاتەوە رۆژانە 5 ملیۆن و 491 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتری، 309 هەزار بەرمیل

زیاتر بخوێنەرەوە »

وەرگرتنى گەنم لە باشوورى عێراق کۆتاییهات

لڤین وەزارەتی بازرگانیی عێراق، کۆتاییهاتنی وەرگرتنى بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشوور راگەیاند و سێشەممەش لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، “بڕی وەرگیراوى گەنم لە هەندێک ناوچە لە ئاستى پێشبینییەکان زیاتر بووە”. ئەوەشى بۆ رەنگدانەوەی هۆشیاری جوتیاران و پابەندبوونیان بە رێنماییە کشتوکاڵییەکان و کوالیتی بەرهەمهێنانى گەنم گەڕاندووەتەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە »
Image

هۆشیار زێباری: پێدەچێت كورد لە بەغداد بكشێتەوە

لڤین ئەندامێكی مەكتەبێكی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت: بڕیاری راگرتنی موچەی موچەخۆران سیاسییە و ئاشكراشیدەكات؛ عێراق نەوتی وڵاتانی دیكە تێكەڵ دەكات و بەناوی نەوتی عێراقەوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەكات هاوكات باسی كشانەوەی كورد لە پرۆسەی سیاسیی دەكات. لەسەر راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

زیاتر بخوێنەرەوە »
کۆمسیۆن x x

کۆمسیۆن: هیچ حاڵەتێکی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان رووینەداوە

لڤین کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، هیچ حاڵەتێکی سەلمێنراوی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان رووینەداوە. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، “دەنگوباسی فرۆشتنی کارتی دەنگدان بە کاندیدەکان بە 400 هەزار دینار، دوورە لە راستییەوە و تائێستا هیچ بەڵگەیەک لەسەر هیچ فرۆشتن و کڕینێک نییە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “کارتی بایۆمەتری

زیاتر بخوێنەرەوە »
fars eissa

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد: هەولێر چۆک دانادات

لڤین فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، هەولێر چۆک دانادات و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی، کۆمەڵێک کارتی فشار و رێگەچارەی هەیە. لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاندووە، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، لەوانە قەیرانی دارایی

زیاتر بخوێنەرەوە »
Doc P x

پارێزگای کەربەلا لەبەردەم مەترسی بەبیابانبووندایە

لڤین پەرلەمانتارێک هۆشداری دەدات لە وشکبوونی پێنج ڕووبار لە پارێزگای کەربەلا و باس لە مەترسی لەناوچوونی بڕێکی گەورە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەربەلا دەکات. جەواد یەساری پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکیدا سۆمەریە نیوز ڕایگەیاند، کە جوتیارەکانی کەربەلا هۆشدارییان داوە لە نەبوونی دادپەروەری لە دابەشکردنی ئەو بڕەئاوەی لە پارێزگاکەدا هەیە و هەندێک لایەن

زیاتر بخوێنەرەوە »
زرباطية

حکومەتی عێراق: 20 دەروازەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستاندا هەن

لڤین دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ئاشکرایکرد، 20 دەروازەی سنووریی نایاسایی لە هەرێمی كوردستان هەن، کە زۆرینەی زۆریان لە پارێزگای سلێمانین و بۆ کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن. عومەر عەدنان وائیلی سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لەبارەی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان وەڵامی نووسراوێكی رائد مالیكی پەرلەمانتاری عێراقی داوەتەوە و دەڵێت، لە كۆی 26

زیاتر بخوێنەرەوە »
bapala

حكومەتی عێراق چوار رۆژ پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

لڤین ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە چوار رۆژ پشوو رابگەیەنێت. لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا رۆژی 6ـی حوزەیران تاوەكو 10ـی حوزەیران بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە پشووی رەسمی دەبێت. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، 11ی ئەم مانگە دەوامی سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە »
Scroll to Top