لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

هەناردەنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

لڤین

کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ هەفتەی رابردوو بڵاوکردەوە، عێراق رۆژانە 214 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریکا ناردووە.

بەگوێرەی دەزگای زانیاریی وزەی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو ئەمریکا لە 9 وڵاتەوە رۆژانە 5 ملیۆن و 491 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتری، 309 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمیکردووە.

لە راپۆتەکەی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکادا هەناردەی عێراق بۆ ئەمریکا هاتووە کە لە هەفتەی رابردوودا 214 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و بڕی 21 هەزار بەرمیل نەوت بەراورد بە هەفتەی پێشووتر هەناردەی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە.

زۆرترین بڕی هاوردەی ئەمریکا لە کەنەداوە بووە کە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 519 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و پاش ئەو سعودیە دێت، بەبڕی 578 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و دواتریش بەرازیل بەبڕی 409 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە و عێراق و کۆڵۆمبیا لە پلەی پێنجەمدا هاتوون بەبڕی 214 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks