
شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان له داخستنی به‌شێك له شه‌قامی سلێمانی –كه‌ركوك ئاگادار ده‌كاته‌وه
لڤین سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌شێك له شه‌قامی سلێمانی –كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داده‌خرێت. له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت: “له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له یه‌كتربڕی تاسڵوجه، له لایه‌ن تیمه‌كانمان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ستده‌كرێت به دانانی گرێده‌ر بۆ سه‌قفی پرده‌كه”.








