لڤین
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستا رایگه‌یاند كه ده‌ستنووس، كتێبخانه و ئه‌رشیڤی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی كڕییه‌وه. بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، بخرێته خزمه‌تی سوودی گشتیی و ده‌ستنووسه‌كانی چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه.
كتێبخانه و ئه‌رشیڤی مامۆستای كۆچكردوو عه‌زیز گه‌ردی، به گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌رچاوه و ناونیشانی ده‌گمه‌ن و مێژوویی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌هایه‌كی گرنگی هه‌یه بۆ كایه‌ی ڕۆشنبیری و مێژووی بزاوتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كوردی.
بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ئه‌و ئه‌رشیڤ و كتێبخانه ده‌وڵه‌مه‌نده، كه زیاتر له هه‌ژده هه‌زار سه‌رچاوه و ناونیشانی جیا له خۆ ده‌گرێت، بخرێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، كتێبخانه‌یه‌كی تایبه‌تیان به ناوی “كتێبخانه‌ی د. عه‌زیز گه‌ردی” بۆ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها دهستنووسهكانیش چاپ و بڵاوبكرێنه‌وه.













