لڤین
جارێکی دیکە خورشید هەرکی و هەرکییەکان بە چەکی قورس و سوکەوە لە گوندی گردەڕەش کەوتنەوە حاڵەتی ئامادەباشی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥، لەسەر داوای خورشید هەرکی، سەدان کەس لە هەرکییەکان بە چەکی قورس و سوکەوە لە گوندی گردەڕەش کۆبوونەتەوە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بە گوێرەی ڤیدیۆکان، بەشێکی هەرکییەکان بە چەکی نیشانەشکێن و قورسەوە سەربانی ماڵەکانیان گرتووە و لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان.
بەپێی زانیارییەکانیش، پارتی بەنیازبووە جارێکی دیکە فشار بخاتە سەر هەرکییەکان، بۆیە خورشید هەرکی داوای لە هەرکییەکان کردووە جارێکی دیکە چەک هەڵبگرنەوە و لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ هەر حاڵەتێک.













