لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

راپرسی: 97.79٪ی کورد لە تورکیا داوا دەکەن بە کوردی بخوێنن

kurdish languge

لڤین

بەگوێرەی راپرسییەک، زۆرینەی رەهای کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، دەیانەوێت بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و یەک لەسەر چواریشیان دەتوانن زۆر بە باشی بە کوردی قسە بکەن.

راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی سۆسیۆ پۆلەتیک بۆ لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان لە کۆتایی مانگی تەمموز ئەنجامدراوە و بەگوێرەی راپرسییەکە، 97.79٪ی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا داوا دەکەن، رێگەبە خوێندنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا بدرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا 45.5٪ی بەشداربووان دەزانن وانەی بژاردەی کوردی لە قوتانخانەکان دەخوێندرێت و 21٪یان نازانن ماوەی 13 ساڵە وانەی بژاردەی کوردی هەیە و منداڵانی کورد دەتوانن ئەو وانەیە بخوێنن.

لە راپرسییەکەدا کە لە 23 شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە، دەردەکەوێت 23.5٪ی بەشداربووان دەتوانن زۆر بە باشی بە کوردی قسە بکەن.

وەک لە راپرسییەکەدا دەردەکەوێت، زۆربەی ئەو کەسانەی ناتوانن بە باشی بە زمانی دایکیان قسە بکەن، ئەو کەسانەن گەنجن و ئاستی خوێندەواریان بەرزە.

هەر بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە، 24.7٪ی بەشداربووانی راپرسییەکە گوتوویانە، رۆژانە بە کوردی قسە دەکەن و 77.9٪یان گوێ لە گۆرانی کوردی دەگرن.

بەگوێرەی ماددەی سێیەمی دەستووری تورکیا، تاکە زمانی فەرمیی تورکیا تورکییە و رێگەش بە گۆڕینی ئەو ماددەیە و ماددەکانی یەکەم و دووەمی دەستوور نادرێت.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top