لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان له‌ داخستنی‌ به‌شێك له‌ شه‌قامی سلێمانی –كه‌ركوك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

2082025922800 DSGSDFHN

لڤین

سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌ شه‌قامی سلێمانی –كه‌ركوك بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ رۆژ داده‌خرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت: “له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری‌ له‌ یه‌كتربڕی تاسڵوجه‌، له‌ لایه‌ن تیمه‌كانمان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی و كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ستده‌كرێت به‌ دانانی گرێده‌ر بۆ سه‌قفی پرده‌كه‌”.

ده‌شڵێت: “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌شێك له‌ شه‌قامی سلێمانی به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌ركوك داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 22ـی ئابی 2025”.

شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ داواكاره‌ شۆفێران رێگه‌ی جێگره‌وه‌ به‌كاربهێنن به‌پێی نه‌خشه‌ی دیاریكراو وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌:

1- ئاڕاسته‌ی (سلێمانی-تاسڵوجه‌-كه‌ركوك ) له‌ جیاتی سلێمانی بۆ كه‌ركوك.

2- ئاڕاسته‌ی(كه‌ركوك- سلێمانی) ده‌خرێته‌ سه‌ر سایدی ئاڕاسته‌ی (سلێمانی- كه‌ركوك).

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top