
ئيسرائيل تەرمی 30 فەڵەستینی ناردووەتەوە بۆ غەززە
لڤین وەزارەتی تەندروستیی غەززە و نەخۆشخانەی نەسڕ لە خان يونس ئاشکرایانکرد، ئيسرائيل تەرمی 30 بارمتەی بۆ ناردوونەتەوە بەوەش کۆی ئەو تەرمانەی لە رۆژی دووشەممەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ غەززە گەيشتووەتە 120 تەرم. ناردنەوەی تەرمی فەڵەستينييەکان بۆ غەززە لەکاتێکدايە لە ماوەی شەڕدا 67 هەزار و 913 کەس لەناو کەرتەکە کوژراون، يەکێک لەو قەيرانانەی








