لڤین
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌رمانێكی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، وتنه‌وه‌ی هه‌ر دروشم و سرودێك له قوتابخانه حكومی و ئه‌هلیه‌كان له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كانی خوێندن قه‌ده‌غه ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی سرودی نیشتمانی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و لۆگۆی فه‌رمی به پێی ڕێكاره ده‌ستوری و یاساییه دامه‌زراوه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی سوریا له‌فه‌رمانه‌كه‌یدا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكانی كردوه ڕونیكرده‌وه، قه‌ده‌غه‌یه له سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومی و ئه‌هلییه‌كاندا هه‌ر سرودێك یان دروشمێك به هه‌ر جۆرێك بێت بوترێته‌وه، به پشتبه‌ستن به وردبینییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌روه‌رده.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان راسپێردراون، چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه بكه‌ن و پابه‌ندی ته‌واوه‌تی به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه بن و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ساڵی نوێی خوێندن له 21ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ له سوریا به‌به‌شداری زیاتر له چوار ملیۆن خوێندكار ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دوای ئه‌وه هات كه به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا تۆماره ڤیدیۆییه‌كانیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا خوێندكاران له حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا دروشمی بێ مۆڵه‌ت ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی به‌رفراوانی له سوریا به‌دوای خۆیدا هێنا.













