لڤین
دەسەڵاتدارانی ئەو ویلایەتانەی دەکەونە سنووری باشووری ئەفغانستان ئاشكرایانکرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەی وڵاتەکەیان لەگەڵ پاکستان، بەر لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، 40 هاوڵاتی سڤیل کوژراون.
کەریموڵڵا زوبەیر، بەڕێوەبەری تەندرووستی گشتی لە ویلایەتی سبین بوڵداک، لە باشووری ئەفغانستان دەڵێت، 40 هاوڵاتی سڤیل لە ویلایەتەکەی کوژراون و 170 سڤیلنى دیکەش بریندارن.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ و لە ئامارێکى جیاوازدا، نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، بەلایەنی کەمەوە 18 کەس لە پێکدادانەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان کوژراون، زیاتر لە 360 کەسیش لە 10ـی تشرینی یەکەم تاوەکو ئێستا برینداربوون.
ڕۆژی چوارشەممە، پاکستان و ئەفغانستان دوای چەند ڕۆژێک لە گرژیی و ئاڵۆزیی ئاگربەستیان ڕاگەیاند، ئاگربەستەکە بەنێوەنگیریی سعودیە و قەتەڕ لەنێوان هەردوو وڵات چووە بوار جێبەجێکردنەوە.
پێشتریش پاکستان چەند جارێک ئەفغانستانی تۆمەتبارکرد بە هاندانی سەرهەڵدانی گرووپە چەکدارەکان، بەڵام تاڵیبان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە.













