لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

سەرۆکی کۆریای باکوور: بیرەوەریی خۆشم لەگەڵ ترەمپ هەیە و ئامادەی گفتوگۆم

donald trump kim jong un 0

لڤین

سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ڕایگەیاند بیرەوەریی خۆشی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەیە و ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی ئەیلول، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ناوەندیی کۆریا (KCNA) ڕایگەیاند: کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کە پێشتر سێ جار لەگەڵ دۆناڵد ترامپ کۆ بووەتەوە، وتوویەتی: “هێشتا من بە شێوەیەکی تایبەتی بیرەوەریی خۆشم لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا هەیە.”

سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوە داوە ئەگەر واشنتن واز لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتەکەی بهێنێت، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا ئامادەیە. بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور، کیم جونگ ئون، لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەیەکی گرنگی پەرلەمانی وڵاتەکەی کە رۆژانی شەممە و یەکشەممە بەڕێوەچوو رایگەیاندووە “ئەگەر ئەمریکا واز لە خولیای وەهمیی خۆی بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی بهێنێت و بخوازێ لەسەر بنەمای واقیعی خۆی بە ئاشتییانە لەگەڵ ئێمە بژیت، ئەوا هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی نەتوانین ئەو ئامانجە بەدەست بهێنین”.

بە گوتەی کیم جۆنگ ئون، “دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی جددی ئەمەریکا وکۆریای باشوورە”.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top