لڤین
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای چین و رووسیا کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و سزاکانی سەر تاران و هەریەک لە چین و رووسیاش داوای درێژکردنەوەی هەڵپەساردنی سزاکانی سەر ئێران دەکەن.
چین و رووسیا پڕۆژەبڕیارێک پێشکەش دەکەن، بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هەڵپەساردنی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئێران، بۆ ماوەی شەش مانگ، دواتر پرۆژەبڕیارەکە لە لایەن ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەنگی لەسەر دەدرێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەم پڕۆژەبڕیارەیان لە کۆی 15 دەنگی هەمیشەیی ئەنجوومەنەکە، چین و رووسیا پێویستیان بە دەنگی نۆ ئەندام دەبێت.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بە ئاژانسی فڕانس پرێسیان راگەیاندووە، چاوەڕوان ناکرێت پڕۆژەبڕیارەکە دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت.
داواکارییەکیە رووسیا و چین، کە بە “پلانی کاری هاوبەش و هەمەلایەن” ناسراوە، بە مەبەستی دەرفەتدانە بە ئێران و لایەنەکانی پەیوەست بە دۆسیە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە، بۆ دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی دانوستانەکان.
پێشتریش پەکین و مۆسکۆ سەرۆکۆنەی بڕیاری وڵاتانی E3 بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسایان کرد، بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران، کە بە سناپباک ناسراوە، کە لە ساڵی 2015 و دوای رێککەوتنە شکستخواردووە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەو سزایانە هەڵگیرابوون، لەم چوارچێوەشدا بڕیارە لە ناوەڕاستی سبەی شەوی شەممەوە، سزاکانی سناپباک بۆ سەر ئێران بگەڕێنەوە.













