لڤین
حكوومه‌تی لوبنان رێگه‌ی به نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت نه‌دابوو كه شاندێكی فه‌رمی حكوومه‌ت و پیاوانی ئایینی ئێرانی هه‌ڵگرتبوو.
رۆژنامه‌ی (شه‌ڕق ئه‌لئه‌وسه‌ت) بڵاوی كردۆته‌وه: رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی هاتبووه سنووری ئاسمانی لوبنان و داوای رێگه‌پێدانی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت كردبوو، به‌ڵام داواكه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه رهتكرابووهوه.
فڕۆكه‌كه شاندێكی فه‌رمی ئێرانی هه‌ڵگرتبوو كه له پیاوانی حكوومه‌ت و ئایینی پێكهاتبوون و له ڕێگه‌بوون بۆ وڵاتی لوبنان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمه‌كانی ساڵیادی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا و هاشم سه‌فیه‌دین ئه‌میندارانی پێشووی حزبوڵا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هاتبوونه كوشتن.
حكوومه‌تی لوبنان هۆكاری پێنه‌دانی ئیزنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه ئێرانییه‌كه بۆ مه‌ترسی هێرشكردنكردنه سه‌ری گه‌ڕاندبووه‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه هۆشداری درابوو هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی له لوبنان بنیشێته‌وه هێرشی ده‌كاته سه‌ر.













