شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکات

لڤین:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەڕەشەی دەسپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات و دەڵێت پێویستە ئەم مانگە دوایین مانگ بێت کە ٪٢١ی موچەی فەرمانبەران دەبردرێت.

شاسوار عەبدولواحید، لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند: لە مانگی داهاتووەوە هەڵوێستی ترمان دەبێت و لە نێو هەڵوێستەکانیشدا دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەگەری سەرەکی دەبێت.

ئەو داوای لە پەرلەمانتارەکانی جوڵانەوەکەی و  پەرلەمانتارەکانی دیکەش کردووە “هەڵوێستی جدیان هەبێت و ئەمە قبوڵ نەکەن، ناکرێت نرخی نەوت بەم بەرزییە و داهات بەم زۆرییە، کەچی موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەشبکرێت”.

شاسوار عەندولواحید وتوشیەتی: داهاتی مانگانە دوو هێندەی موچەی فەرمانبەرانە بە بێ لێبڕینەوە، ئیتر چۆن تا ئێستا بابەتی لێبڕینی موچە هێشتا بەردەوامە؟ ئەگەر شتێک هەیە ئێمە و خەڵک نایزانین، ئەوا  پێویستە دەست بەجێ حکومەت رونکردنەوە بدات، بەپێچەوانەوە هەڵوێستی ئێمە و خەڵکی کوردستان لە مانگی داهاتووەوە جۆرێکی تر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button