سەرۆكی چەند زانكۆیەكی دهۆك و هەولێر دەگۆڕدرێن

لڤین: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆكی (6) زانكۆ و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان.

وەزارەتی خوندنێ باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا دەكات بۆ پۆستی سەرۆكی شەش زانكۆ و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕیە پزیشكیەكان هەر كەسێك ئارەزوی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت (C.V) و داواكاریی پێشكەش بكات.

وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە ئەو كەسی داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەو پێش بردنی زانكۆكەی بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی وتووە كە زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لەبەكارهێنانی تەكنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

دواین كات بۆ پێشكەش كردنی سیڤی رۆژی16ی ئەم مانگەیە و “پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەكەمی فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت”.

ئەو پۆستانەی وەزارەت كاندیدی دەوێت بۆ شوێنەكانیان:
1- سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین – هەولێر
2- سەرۆكی زانكۆی سۆران
3- سەرۆكی زانكۆی هەولێری پزیشكی
4- سەرۆكی زانكۆی دهۆك
5- سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك
6- سەرۆكی زانكۆی زاخۆ
7- سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەكان.

مەرجەكان بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆ:
1- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت .
2- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
3- خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان:
1- هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دكتۆرا یان هاوتاكەی بێت لەیەكێك لە بوارە پسپۆڕیە پزیشكییەكان.
2- نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر كەمتر نەبێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button