ڕووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردووە هێرش بکاتە سەر کورد

لڤین:

ئەحمەد خوجە لە ئەندامانی باڵای پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕاگەیاند: وا دیارە ڕووسیا مۆڵەتی داوەتە تورکیا هێرشی تۆپخانەیی و درۆن لە دژی کوردەکانی سووریا(ڕۆژئاوای کوردستان ) ئەنجام بدات.

ناوبراو جەختی کرد: چڕ بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا نیشانەی قبووڵ کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لەلایەن پووتینە.

ناوبراو هەروەها حکومەتی ناوەندی سووریای بە ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ تورکیا بۆ  زیانگەیاندن لە کوردەکان و ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا تاوانبار کرد.

ئەحمەد خوجە ڕاشیگەیاند کە ئیدارەی خۆسەر ئەوەندە دەسەڵاتێکی بەهێزی پێکهێناوە کە حکومەتی ناوەندی توانی لەناوبردنیی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button