ژمارەی توشبوانی ئۆمیکرۆن لە ھەرێمی کوردستان زیادیکرد

لڤین:
لەپشکنینی ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە کە گومانی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنیان لێکراوە، دەرکەوت سێ کەسی دیکە لە ھەولێر توشی ڤایرۆسەکە بوون.
شەوی رابردوو ئەنجامی پشکنینی سێ توشبووی دیکەی ئۆمیکرۆن پشتڕاستکرایەوە کە لەنەخۆشخانەی بلێی قەزای مێرگەسور تۆمارکراون و توشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا “ئۆمیکرۆن” بوون.
سەرەتای ئەم مانگە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، پێنج توشبوی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکروان کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن لەدهۆک.