پەرلەمانی کوردستان رۆژی سێشەممە کۆدەبێتەوە

لڤین:
پەرلەمانی كوردستان رۆژی سیشەممە كۆدەبێتەوە و بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێکی جیاواز دەکات.
بە گوێرەی کارنامەکە دانیشتنەکەی سێشەممە یەکێک لە تەوەرەکانی دەنگدان دەبێت لەسەر بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٤) لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.
بە گوێرەی کارنامەکە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەی پەرلەمان پڕۆژە یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (٣٠) ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق دەخرێتەڕوو.
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٦)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢١/١١/٩به‌م شێوه‌یه بێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ – پرۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (٣٠) ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
٢ – پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
دووەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٤) لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١)، كە بە بڕیاری ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠٢١ی سەرۆكایەتیی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (٩٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی ١٩٩٩) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21