بارزانی و شاندێکی جەهەپە کۆبوونەوە

لڤین:

سەرۆکی پارتی و شاندێکی جەهەپە لە هەولێر کۆبوونەوە و بارزانی رایگەیاند، قەدەری گەلانی ناوچەكە ئەوەیە كە لەگەڵ یەكتر بژیین و باشترین رێگەش بۆ ئەوە بەلاوەنانی زمانی نكۆڵیكردنی بەرانبەرە.

مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەكشەممە  لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای پارتی كۆماری گەلی توركیا (جەهەپە) کرد و رایگەیاند: قەدەری گەلانی ناوچەكە ئەوەیە كە لەگەڵ یەكتر بژیین و باشترین رێگەش بۆ ئەو ژیانە، برایەتی و ئاشتی و چارەسەركردنی گرفتەكان و بەلاوەنانی زمانی نكۆڵیكردنی بەرانبەرە.

بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو لایەكمان پێویستیمان بەوە هەیە سوود لە ئەزموون و هەڵەكانی رابردوو و وەربگرین و خزمەتی ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان گەلان بكەین.

شاندەکەی جەهەپە بە سەرۆكایەتیی ئۆگوز كان سالیجی، جێگری پارتی كۆماریی گەلی توركیا بوو سەرۆکی شاندەکە بە پێویستی زانی كە لایەنەكانی ناوچەكە پەیوەندیی دۆستانەیان لەگەڵ یەكتر هەبێ بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و پێشكەوتن.

هەروەها جەختیشی لە بایەخ و كاریگەریی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و عێراقدا كردەوە و خوازیاری ئەوە بوو، كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا فراوانتر و قووڵتر ببن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button