وەزارەتی شارەوانی بڕی 499 ملیۆن دیناری بۆ ئاوەڕۆی سلێمانی تەرخانکرد

لڤین:
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له 499 ملیۆن بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له شاری سلێمانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ساسان عه‌ونی بڕیاریداوه به خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له 499 ملیۆن دینار به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی جیاكراوه‌ی (212)ی كه‌رتی 8ی ئابڵاخ له شاری سلێمانی.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار واژوی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه كردووه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌سه‌ر داهاتی ڕێژه‌ی 15%ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانییه و به گوێره‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ده‌رخسته‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی جیاكراوه‌ی (212)ی كه‌رتی (8)ی ئابڵاخ له شاری سلێمانی خه‌رجده‌كرێت.