خوێندکارانی زانکۆ ناچار دەکرێن بە وەرگرتنی ڤاکسین

لڤین:

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بە نوسراوی فەرمی ئاگاداری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی کردۆتەوە هەر قوتابییەکی زانکۆ ڤاکسین وەرنەگرێت ناتوانێت بێتە زانکۆ و بە نەهاتووهەژمار دەکرێت.

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئەو قوتابیانەشی کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن دەبێت هەفتانە پشکنینی کۆرۆنا بکەن و پشکنیەکەیان نێگەتیف بێت.

بەپێی بریارەکە دەبێت گشت مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومی و تایبەتی عێراق بەهەمان شێوە ڤاکسین وەربگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button