وەزارەتی تەندروستی لە بارەی تای خوێنبەربوونەوە هۆشداری دەدات

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداریدا لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، کە لە ئاژەڵەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی مردنی لە ٦٠% و تا ئێستاش چارەسەری نییە .

ھەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری بەرگری وپاراستنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕاگەیاندووە، ئەو کەسەی تووشی نەخۆشییەکە دەبێت تایەکی قورس و دواتر دووچاری خوێنەبەربوون دەبێت، لە کۆتایشدا کەسی تووشبوو بەڕێژەی لە ٦٠% ئەگەری مردنی ھەیە .

روونیکردەوە، نەخۆشییەکە بە چەند ڕێگەیەک دەگوێزرێتەوە، وەک تێکەڵبوون بە ئاژەڵی تووشبوو، یان پێوەدانی مێشولە کە لەسەر پێستی ئاژەڵە تووشبووەکان زۆربوون، یان ئەو کەسانەی ئاژەڵی تووشبوو سەردەبڕن و کەلوپەلی خۆپارێزی ناپۆشن، یاخود لەرێگەی خوێنی ئاژەڵی سەربڕدراوەوە کە بەر شوێنی برینداری جەستەی مرۆڤەکان دەکەوێت .

ئەو وتیشی: لە دیارترین نیشانەکانی ، ماوەی سەرھەڵدانی نەخۆشییەکە دوو ھەفتەی پێدەچێت، نیشانەکانی ھەمان نیشانەی پەتای ھەڵامەتی ھەیە، وەک سەرئێشە دڵ تێکھەڵھاتن وھێڵنجدان ئاژاری ماسولکەکان و ئێسک و سکچوونی خوێناوی  کە نزیکەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر مردنی بەدوادا دێت، چونکە تا ئێستا ھیچ ڤاکسینێکنییە بۆ نەخۆشییە فایرۆسییە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button