دەستەی دەروازە سنوریەکان داوای جێبەجێکردنی  دەسەڵاتی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەکات

لڤین:

دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق داوای  جێبەجێکردنی دەسەڵاتی خۆیان دەکات بەسەر دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستاندا.

لەکۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق کە تیایدا دەستەکە لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی گومرگ و پارێزگاری ئەو پارێزگایانەی کە دەروازەی سنورییان تێدایەژمارەیەک داواکاری و راسپاردە ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقکرا.

دەستەکە داوای کردووە لیژنەیەک بەسەرۆکایەتی دەستەی دەستپاکی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکان و دەستەی گومرک و نوێنەرانی پارێزگاکان پێکبهێنرێت بەمەبەستی چاودێرکرن و باشترکردنی کاری دەروازەکان و بنبڕکردنی گەندڵی تیایاندا.

لە راسپاردەکاندا باس لەوە کراوە کە کارمەندانی دەروازە سنورییەکان ئەستۆ پاکی خۆیان پێشکەش بەدەستەی دەستپاکی بکەن و زانیاریی تەواو لەسەر سامان و پارە و موڵکەکانیان بخەنە ڕوو و هاوکات پەرەش بدرێت بە سیستمی ئەلکترۆنی لەبەڕێوەبردنی کاری دەروازە سنورییەکاندا

 

دەستەكە داواشی کردووە دەروازە سنورییە نا فەرمییەکان بەزووترین کات دابخرێن و هەرێمی کوردستانیش دەست بکات بەجێبەجێکردنی بڕیاری حکومەتی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2019 کە تایبەتە بەسەپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بەسەر ئەو دەروازانەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button