مەسرور بارزانی پۆستێكی دیكەی لەبەرژەوەندی باڵەكەی یەكلایی كردەوە

لڤین:

جارێکی تر مەسرور بارزانی کوڕە گەورەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کەسێکی دیکەی لە باڵەکەی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر یەکلاکردەوە بەوەش دەسەڵاتەکانی ناو حیزبەکەی ئەوەندەی تر بۆ خۆی قۆرخکرد.

ڕۆژی سێشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢١، ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک وێنەیەکی لەگەڵ مەسعود بارزانی بڵاوکردەوە و لە سەری نووسی “ئه‌وڕۆ له‌ سه‌ری بڵند له‌ خزمه‌ت سه‌رۆک و پێشمه‌رگه”‌.

ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە، میدیای سەر بە باڵی مەسرور بارزانی لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە پشتڕاستی کردەوە کە ئومێد خۆشناو بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر یەکلا کراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی لڤین، سەردانەکەی ئومێد خۆشناو بۆ لای مەسعود بارزانی بۆ هەمان مەبەست بووە و تێیدا ئاگادارکراوەتەوە کە دەکرێتە پارێزگاری هەولێر.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر پارێزگاری هەولێر لە دەست کەسە نزیکەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتییدا بوو، بەڵام لەگەڵ هاتنە پێشەوەی مەسرور بارزانی و گرتنە دەستی سەرۆکی حکومەت پۆستەکە لە نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووتری هەولێر وەرگیرایەوە و درایە دەست فەرسەت سۆفی.

پۆستی پارێزگاری هەولێر یەکێک بوو لەو بابەتانەی جێگەی مشتومڕی نێوان هەردوو باڵەکەی پارتی بوو، بە تایبەت کە پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانیش پێشتر لە بەرژەوەندی مەسرور بارزانی یەکلا کرایەوە.

هەرچەندە هێشتا بە فەرمی پۆستی پارێزگاری هەولێر بۆ ئومێد خۆشناو ڕانەگەیەندراوە، بەڵام میدیای سەر بە مەسرور لە ناو پارتیدا هەواڵی دیارییکردنی بڵاوکردوەتەوە، لە بەرانبەردا میدیاکانی باڵەکەی تری پارتی وەک بابەتێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.

بەبڕوای شارەزایان جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئەدای سیاسەتی مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا هەیە، دید و تێڕوانینی مەسرور بارزانی زیاتر خێڵەکیانەیە و بڕوا و متمانەی بەکاری دامەزراوەیی شەرعیی نییە، کەسێکی توندە و هەوڵدەدات ئەوانەی ناکۆکن لەگەڵیدا یان لە رێگەی پێدانی ئیمتیاز و پارەوە دەیانخاتە سەر باڵەکەی خۆیان یان بە هەر نرخێک بێت بەیەکجاری لەسەر رێگاکەی دووریان دەخاتەوە.

ئێستا بە هاتنە پێشەوەی مەسرور پەیوەندی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەکان لەوپەڕی خراپیدایە، پێشتریش مەسرور بە هۆکاری سەرەکی تێکچوونی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی لایەنە کوردی و عێراقییەکان دادەنرا.

بۆیە پێشبی ئەوە دەکرێت بەکۆنتڕۆڵکردنی تەواوەی دەسەڵاتەکانی ناو حیزبەکەی هەرێمی کوردستان دووچاری مەترسی جددی بکاتەوە، هاوشێوەی ئەوەی ساڵی ٢٠١٦ لە ریفراندۆمە شکستخواردووەکەدا روویدا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پارتی زۆربەی جومگە گرنگەکانی دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵکردووە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە مەسرور بارزانی رێگە نادات کەسانی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی پۆستە باڵاکانی حکومەت وەربگرن، پێشتریش پۆستی پارێزگاری دهۆک لە فەرهاد ئەتروشی کەسایەتی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی وەرگیرایەوە و لە بری ئەو عەلی تەتەر کەسایەتی نزیک لە مەسرور کرایە پارێزگار.

لە پرسی یەکلاکردنەوەی ململانێکاندا مەسعود بارزانی رۆڵی سەرەکی دەبینێت، بەو پێیەی نایەوێت برازاکەی وەک ئەوەی ئێستا پۆستی سەرۆکی هەرێم ئیدارە دەدات شوێنی بگرێتەوە و هەوڵ دەدات رۆڵی کوڕە گەورەکەی لە ناو حیزبەکەی و حکومەتدا زیاتر بەرجەستە بکات.

جگەلەوە مەسعود بارزانی لە تەواوی ئەو مەراسیم و کۆبوونەوە گشتییانەدا بەشداری ناکات کە نێچیرڤان بارزانی برازای بەشداربێت تێیدا ئەوەش بەوە لێک دەدرێتەوە نایەوێت رۆڵی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان نمایش بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە لەوەتەی مەسرور بارزانی لە ناو پارتیدا دەسەڵاتەکانی هەڵکشاوە و پۆستی سەرۆکی حکومەتی وەرگرتووە، دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان بەرەو خراپتر و ئازادی بیروڕا تەسکتر بووەتەوە، بۆیە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو سیاسەتانە پێشبینی خراپتربوونی دۆخی هاوڵاتیان و درووستبوونی مەترسی گەورە لەسەر قەوارەی دەستووریی هەرێم دەکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button