وەزیری دارایی لێدوانی لێ قەدەغە کرا

لڤین:
بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت وەزیری دارایی لێدوانی لەبارەی دابەشکردنی موچەوە لێقەدەغە کراوە و لە شوێنی ئەو رێباز حەملان لەبارەی موچەوە قسە دەکات.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە لڤین-د راگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حوکمەتی هەرێم لێدوانی لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی قەدەغە کردووە.
سەرچاوەکەی لڤین وتیشی: بە وەزیری دارایی وتراوە پێی وتراوە نابیت بە هیچ شێوەیەک لێدوان لەبارەی موچە و بودجە بۆ میدیاکان بدەیت.
ئەوەشی ئاشکراکرد لە شوێنی ئەو وەزیرە ئێستا ڕێباز حەملان لە میدیاکان دەردەکوێت و باسی موچە و بودجە و رێکەوتنی هەرێم و بەغداد دەکات.