لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عێراق و هەرێم بڵاوكرایەوە

fadf ce ca fdcccaec

لڤین

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەسە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤-٢-٢٠٢٥ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، ڕێژەی لە 70.17%ی دانیشتووانی عێراق لە ناوچە شارییەکان و لە 29.83% لە ناوچە گوندنشینەکان دەژین.

باس لەوەشكراوە، ڕێژەی لە 60.44%ی دانیشتووانی عێراق لە تەمەنی کارکردندان كە تەمەنیان لە نێوان (15-64 ساڵە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە دابەشبوونی دانیشتوانی عێراق بەپێی باری خێزانیی بەمجۆرەیە، 54% خێزاندار، 41.6% ژیانی هاوبەشی پێك نەهێناوە، 1.28% حاڵەتی جیابووەوە هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، کۆی ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق لە 3.9% یە، لە هەرێمی کوردستانیش بۆ 3.5% دابەزیوە.

دەشڵێن، ڕێژەی کرێکاران لە کەرتی حکومەت و گشتیدا لە کۆی گشتی دانیشتوانی چالاک لە ڕووی ئابوورییەوە بریتیە لە ٣٨.٢٥%یە.

ئەوەش هاتووە، رێژەی ئەو خێزانانەی خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونن لە عێراق بریتیە لە 72.15%.

ڕاشیان گەیاندووە، ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان بەرزترینە لەسەر ئاستی هەموو عێراق و گەیشتووەتە 16.23%، لەکاتێکدا لە باقی پارێزگاکان گەیشتووەتە 15.31%.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو  ئەنجامدرا.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks