لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕێكخراوی سى پى تى: توركیا هێرشەكانی بۆسەر هەرێم زیادكردوە

x

لڤین

رێكخراوێكی ئەمەریكی ژمارەی هێرش و پەلامارەكانی توركیا لە مانگی ئایار بۆ سەر هەرێمی كوردستان  بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: بەراورد بە مانگی نیسان بەرێژەی لە (143%) زیادیانكردوە.

كامەران عوسمان، لە تیمی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریکی رایگەیاند: لە مانگی ئایاردا سوپای توركیا (510) جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان بەمەش بەرێژەی لە (143%) بەراورد بە مانگی نیسان و لە (332%) بە مانگی ئایار، ژمارەی بۆردومانەكانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دهۆك زیادی كردوە.

وتیشی: سەرجەمی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، بۆ سەر قەزای ئامێدی چڕكراونەتەوە بەجۆرێك  لە (98%)ـی بۆردومانەکان بۆسەر قەزاكە بون، هەروەها لە (2%)ـی  بۆردومانەکان بۆ سەر قەزای زاخۆ بون.

رونیكردوەتەوە كە، لە مانگی ئایاردا، سوپای تورکیا (458) هێرشی لەڕێگەی (36) جار تۆپباران، (16) جار  فڕۆکەی جەنگی و (16) هێرشی دیكەی لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە ئەنجامداوە.

كامەران عوسمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەی هێرشەکانی تورکیا لە ساڵی (2025)ـدا گەیشتوە بە هەزار و (14) بۆردومان كە زۆرترین هێرشیش کە لەڕۆژێکدا تۆمارکرابێت لە رۆژی (12ـی ئایار) رۆژی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بوە كە (94) جار هێرشی ئەنجام داوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks