لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزیری بەرگری ئەمریکا: بە ناتۆمان وتووە پشت بە ئەمریكا مەبەستن

photo

لڤین

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت: وڵاتانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ناتوانن پشت بە واشنتۆن ببەستن بۆ ئەوەی بەرگرییان لێبكات، داواشی لێکردن رێككەوتن بكەن لەسەر خەرجکردنی (5%)ی كۆی گشتیی بەرهەمی ناوخۆییان بۆ بەرگری.

هێگسێت ئەمڕۆ، لە میانی  كۆبونەوەی لەگەڵ هاوتاکانی لە ناتۆ لە شاری برۆکسل رایگەیاند: پەیامەکەمان بە روونی دەمێنێتەوە، خۆپاراستن و ئاشتی لە رێگەی هێزەوە، بەڵام ناكرێت دۆخی پشتبەستن بە ئەمریکا هەبێت لە جیهانێکی پڕ لە هەڕەشەدا.

وەزیری بەرگری ئەمریکا پێش کۆبونەوەکەش، بە رۆژنامەنوسانی وت: پابەندبون بە خەرجکردنی (5%)ی كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بەرگری لە وڵاتانی ناتۆ، كارێكە شایەنێتی.

وتيشی: ئامادەیی شەڕكردن پێویستە بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەک هەبێت، ئێمە لێرەین بۆ درێژەدان بەو کارانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەستی پێکرد، ئەویش پابەندبونە بە خەرجکردنی لەسەدا (5%) بۆ بەرگری لەم هاوپەیمانییەدا.

پێشیوابوو تا کاتی کۆبونەوەی لوتکە لە لاهای لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ئەمە رووبدات.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks