لڤین
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند دەستبەردای شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان نابن.
ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکیدا کە لە كۆبوونەوەی ساڵانەی باڵیۆزانی وڵاتەكەی پێشکەشیکرد رایگەیاند، ناکرێت بە شێوەیەکی سادە لە گۆڕینی رژێمەکەی سوریا بڕوانرێت، فەرەنسا دەستبەرداری شەڕڤانانی كورد نابێت كە پێناو ئازادیدا جەنگاون.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتی، ئێران ئاڵنگاریی سەرەكیی ستراتیژیی و ئەمنیی فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپایە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی سەرەکی دەبێت لەو گفتوگۆیانەی كە لەگەڵ ئیدارەی داهاتووی ترەمپدا ئەنجامی دەدەن.
جەختیشیکردەوە، خێرابوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بەرەو لێواری دابڕانیان دەبات.