لڤین
رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون بەشدای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و کاندیدی بۆ کۆتایی مەسیحی له دهۆك هەیە.
ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه 21ی ئهیلولی 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.
بهپێی راگهیهندراوی نووسینگهی سهرۆكی یهكێتی، لەدیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و نیشتمانییەکان جەختیلێکراوەتهوه.
باس لهوهشكراوه، لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی عیراق، بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری و جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
ئةوةش خراوةتةرِوو، پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو، هەردوولا جەختیان لە هاریکاری و هاوبەشیی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی بابلیون کرد کە یەکەمجارە بزووتنەوەکە بەشداریی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکات و كاندیدی بۆ كۆتای مهسیحی ههیه له دهۆك.
بهپێی راگهیهندراوهكه، بافڵ تاڵەبانی هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکە بەشێوەیەکی بێگەردانە خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، هەموو هەوڵێکیان لەپێناو خزمەتی خەڵک و چەسپاندنی دادپەروەرییە، بۆ نەهێشتنی سزادانی سیاسی و جیاکارییە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا.