لڤین
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌سه‌ندكردنی سیرۆمی MVA-BNی وه‌ك یه‌كه‌م ڤاكسینی دژه ئاوڵه‌ی مه‌یمون ڕاگه‌یاند كه بخرێته لیستی پێش بڕوانامه‌دانه‌وه.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كرێت په‌سه‌ندكردنی پێش بڕوانامه‌دان ئاسانكاری بكات بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م به‌رهه‌مه گرنگه له كاتی خۆیدا له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه پێویستی به‌په‌له‌یان هه‌یه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه و یارمه‌تیدان له كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م بڕوانامه سه‌ره‌تاییه‌ی ڤاكسینی دژه ئاوڵه‌ی مه‌یمون هه‌نگاوێكی گرنگه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌دا، چ له چوارچێوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئێستای ئه‌فریقا یان له داهاتودا”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێستا پێویستمان به زیادكردنی به‌په‌له‌ی دابینكردنی ئه‌و ڤاكسینه و به‌خشینی هه‌یه بۆ دڵنیابون له ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی یه‌كسان به ڤاكسینه‌كان وه‌ك ئامرازه‌كانی تری ته‌ندروستی گشتی، بۆ ڕێگریكردن له توشبون، ڕاگرتنی گواستنه‌وه و ڕزگاركردنی ژیان”.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ڤاكسینی ئاوڵه‌ی مه‌یمون ده‌توانرێت بدرێت به كه‌سانی سه‌رو ته‌مه‌نی 18 ساڵ به شێوه‌ی ده‌رزییه‌ك كه له دو ژه‌م پێكدێت و له‌ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا به‌كارده‌هێندرێت”.