Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

حكومەتی هەرێم ناوەڕۆكی كۆبونەوەیان لەگەڵ وەفدی ئابوریی عێراق ئاشكرادەكات

bb59eef6 b98e 430a be5b 0ef3bd06b4a6

لڤین

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردو ئەنجومەنی ئابوریی حكومەتی عێراق و هەرێم جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور کرایەوەو مەسرور بارزانی لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی فیدراڵ وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاوڵاتییانی بەسرە و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەی هەردو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچو. حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی خستۆتەڕو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی هەردولا ئامادەبون، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە دەستپێکی کۆبونەوەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەمو کێشە و ناکۆکییەکان.

سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە “پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەمو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەمو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاوڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.”

مەسرور بارزانی دوپاتیشی کردەوە کە “هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.”

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری هاوڕابو لەسەر گرنگی و پێویستیی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستور. وتیشی “هاتنی ئەم شاندە باڵایەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە.”

حكومەتی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی”دواتر لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد و کۆبونەوەکانیش لە کەشێکی ئەرینێیدا بەڕێوەچون، کە تێیدا بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بیروڕا لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە کۆبوەنەوەکانیش بۆ ماوەی دو ڕۆژ بەردەوام بن.”

دەقی راگەیەندراوەكە:

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/8، بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەی هەردو ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێکرد.

لە کۆبونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی هەردولا ئامادەبون، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

لە دەستپێکی کۆبونەوەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندی باڵای حکومەتی فیدراڵ بۆ هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە و پێویستە ڕێزگرتن لە دەستور و ڕێککەوتنەکان بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی هەمو کێشە و ناکۆکییەکان.

سەرۆکی حکومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەمو بەشەکانی عێراق بکات و حکومەتی هەمو ناوچە و پارێزگاکان بێت، وەک چۆن داکۆکی لە مافی هاوڵاتییانی بەسرا و بەغدا دەکات، بە هەمان شێوە پێویستە بەرگری لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بکات.

دوپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوریییە و دەبێ ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی هەرێم بگیرێت و لەم چوارچێوەیەدا ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

جێگری سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابوری هاوڕابو لەسەر گرنگی و پێویستیی چارەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستور. گوتیشی هاتنی ئەم شاندە باڵایەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانە.

دواتر لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردولا، بە جیا لەسەر تەوەرەکان کۆبونەوە و گفتوگۆی بەرفراوانیان کرد و کۆبونەوەکانیش لە کەشێکی ئەرینێیدا بەڕێوەچون، کە تێیدا بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بیروڕا لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە کۆبوەنەوەکانیش بۆ ماوەی دو ڕۆژ بەردەوام بن.

لڤین پرێس
Scroll to Top