لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

ئایا مەبەستی پشت زاراوەكانی “توطين” و “هەژماری من” هەمان شتە؟

wtar site copy
barham
بەرهەم جەمال

قه‌سه‌كردن لەسەر ئەوەی كە ده‌گوترێت “هەژماری من” و “توطين” هەر یەك شته‌, ئەوەی هەیە گوايا تەنیا جیاوازیی ناو و وه‌رگێڕانى زمانه‌، لە ڕاستییدا، هیچ بنەمایەكی لەسەر ئەرزی واقیع نیە. ئەوە تەنیا درۆهۆنینەوەی میدیای تاوانكار و قسه‌كه‌رانێتى و، یارییكردنه‌ بە عەقڵی خەڵكی سادە. ئەوان بە مەبەستەوە ئەم كارەش دەكەن و، جیاوازیی ڕاستەقینەی واقیعی پشت زاراوەكان ئەخلاقییانە بە شەفافیی وەك خۆیان بۆ خەڵك ڕوونناكەنەوە. “هەژماری من”، ڕاستە، وەك تەكنیكی كاركردن، بەئەلیكترۆنییكردنی پارەدانە، بەڵام لە ڕووی ئامانجی پڕۆژەكە; ناسنامه‌ و قه‌باره‌ى سەرمایەی پشتی و; میكانیزمی پارەدانى تەواو جیاوازە لەو مەبەستەی كه‌ دادگای فیدڕالیی عێراق بۆ پڕۆسەی “توطين”-ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بڕیاری لەسەر داوە.

“هەژماری من”:
١- ئامانجی “پڕۆژە”-كە تايبه‌ته‌ (ئه‌هلييه‌) و; لە بنەڕەتدا، كەڵكەڵەی بەرژەوەندیی خێزانی سیاسیی لە هەرێم له‌ژێر ناوى “حكومه‌ت”-دا بڕیاری لەسەر داوە.
٢- ناسنامەی پاڵپشتییكاری دارايى پشت‌ “پڕۆژە”-كە ڕوون نیە و; سەرمایەی پاڵپشتیی كاركردنیشی كەمە. بەم پێیەش، متمانەی بانكیی لاوازە.
٣- “پڕۆژه‌”-كه‌ زياتر كارى حەواڵەكردنی پارەیە (لە دەستی دوو و سێوە پارە وەردەگرێت) و، چاوی لە دەستی دارایی هەرێمە (هەرێمیش لە دەستی بەغداد). دارایی هەرێمیش، وەك ئاشكرایە، متمانەی زۆرینەی لەدەستداوە و، موچەیەكی زۆری فەرمانبەری حكومیی بە جۆرەها ناوی فریودەرەوە نەداوە (خواردوویەتی).
پڕۆسەی “توطين”، ڕاستە، وەك تەكنیك، هەمان تەكنیكی بەئەلیكترۆنییكردنی پارەدانی “هەژماری منە”، بەڵام لە ڕووی ئامانجی پڕۆژەكە; ناسنامه‌ و قه‌باره‌ى سەرمایەی پشتى و; میكانیزمی پارەدانى ته‌واو جیاوازە لە مەبەستى “هەژماری من”.

“توطين”:
١- ئامانجی پڕۆژەكە گشتییە (حكومييه‌) و، دادگای فیدڕاڵیی بۆ ئەم هەنگاوە بە ڕوونیی بڕیاری لەسەر ته‌نيا بانكە حكومییەكانی عێراق خۆى بەم جۆرە داوە: “المصارف الحكومية الاتحادية عامل خارج الاقليم”, كه‌ مه‌به‌ست لێى بانكه‌كانى “ڕه‌شييد” و “ڕافيده‌ين”-ه‌ و, مێژوويه‌كى دوورى كاركردنى حكومييان هه‌يه‌.
٢- ناسنامەی پاڵپشتییكاری دارايى پشت بانكەكە خودی حكومەتە و، سەرمایەی پاڵپشتیی كاركردنیشی زەبەلاحە. بەم پێیەش، متمانەپێكراوە.
٣- ڕاستەوخۆ—تا ئاستێكی زۆر—موچەخۆر پارەدار دەكا و، پێویستی زۆری بە كاری ڕۆتیناتی دەستاودەستكردنی فەرمانگە حكومییەكان نیە.

پڕۆسەی مووچەپێدانی فەرمانبەری كەرتی گشتیی پرسێكی ئەمنیی حكومییە. پەیوەندییدارە بە ئاسایشی پاراستنی ئازادیی سەرچاوەی داهات و بژێویی خەڵك و, هەوڵدان بۆ بەئەهلییكردنی پڕۆسه‌ى موچەپێدانی كەرتی گشتیی حكومەت، وەك هەر بەئەهلییكردنێكی نائەخلاقیی و نایاساییانەی كەرتە گشتییەكانی تری ئاسایشی ژیانی خەڵك، كە خێڵی دەستەڵات لە هەرێم دەستی بۆ بردووە، هەم پێچەوانەی ماددەی ١١٤-ی دەستووری گشتیی عێراقە و هەم لەگەڵ یاسای ڕاژەی مه‌ده‌نيى گشتیی عێراق و تەنانەت جاڕنامەی گەردوونیی مافەكانی مرۆڤیشدا ناكۆكە.

لڤین پرێس
Scroll to Top