
گەنجێک لە رووباری سیروان خنکاوە
لڤین ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گەنجێک بەمەبەستی مەلەکردن رۆیشتۆتە سەر رووباری سیروان لە نزيک گوندی شێخ لەنگەر لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە. رووداوەکە لە کاتژمێر 4:00ـى ئێوارە بووە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند “تیمەکانمان رۆیشتوونەتە سەر ڕووباری سیروان، بەدوای تەرمی ئەو گەنجە دەگەڕێن، تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە”