Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

كوژرانی نۆ سەربازی توركیا لە زاپ راگەیەندرا

5bd53fea 3d21 437e 92d4 9dc6eae50d97

لڤین

هەپەگە رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا لە چەند چالاكییەكی گەریلادا لە ناوچەی زاپ، نۆ سەربازی توركیا كوژراون و بۆمبهاوێژێك لەناوبراوە، هەروەها لە ناوچەی مەتیناش درۆنێكی سوپای توركیا خراوەتە خوارەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژانی 17 و 18ی ئەیلول، هێزەكانی گەریلا لەناوچەی زاپ سێ چالاكیان لە دژی هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامداون و لە ئاكامدا نۆ سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە یەكێك لەو چالاكیانەی گەریلادا لەناوچە زاپ “بۆمبهاوێژێکی زنجیردار و جبەخانەیەکی داگیرکەران تەقێندرایەوە و لەناوبرا.”

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، دوێنێ 18ی ئەیلول، لە چالاكییەكی دیكەی گەریلادا لە ناوچەی مەتینا،  درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی سوپای توركیا بە نیشانەشکێن خرایەخوارەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top